سه‌رۆکی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل ( کۆدێڤوا) له ماڵه‌که‌ی خۆی له ژێر گه‌مارۆی هێزه‌کانی وڵاتدایه ئه‌وه‌ی پـشـتگیری له سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو ده‌که‌ن
شه‌ڕێـکی سه‌خت له ده‌وروبه‌ری ماڵی سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچووی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل لۆران باگبۆی ڕوویداوه، ئه‌وه‌ی ڕازی نیـیه حوکمڕانی وڵات ڕاده‌سـتی سه‌رۆکی دانپـیادانراوی وڵات ئه‌لحه‌سه‌ن واتارا بکات
ئه‌مڕۆ سوریا تاکه کازینۆی وڵاته‌که‌ی داخست و بڕیارێکیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی مامۆستایان له پۆشینی له‌چك و سه‌رپۆشی ئیسلامی
کێشه و گیروگرفته‌کان له وێزگه‌ی ناو‌کی په‌کـکه‌وتووی ژاپـۆن درێژه ده‌کێشن له ده‌مێـکدا ته‌کنیکاران ده‌ڵێن کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه‌کان چاره‌سه‌رکردووه و سه‌رقاڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی دیکه‌ن
هێزه‌کانی که پـشـتگیری له ئه‌لحه‌سه‌ن واتارای سه‌رۆکی شه‌رعی که‌ناری ددانه فیل ده‌که‌ن هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵی سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچوو لۆران باگبۆی
ناتۆ ڕه‌خنه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیای ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن گورزه ئاسـمانیـیه‌کان له دژی له‌شـکری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی به خاو و خلیچکی ئه‌نجامده‌درێن
گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری سه‌ر به سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچوو لۆران باگبۆی داوای ئاگربه‌سـتی کردووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز باگبۆی خۆی له ژێرزهمینێـکی ماڵه‌که‌ی له ئابیدجان شـاردۆته‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی نزیک له وتووێژه‌کان ده‌ڵێن هه‌تا ئێواره‌ی سێشه‌ممه دانوسـتاندنه‌کان به‌رده‌وامبوون، وه‌لێ هێشـتا باگبۆی خۆی نه‌داوه به ده‌سـته‌وه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی خۆیان له ژێرزه‌مینێـکدا حه‌شـارداوه
بۆ سێهه‌مین ڕۆژ شه‌ڕو پێکدادانی توندوتیژ له نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپیشانده‌ران له یه‌مه‌ن په‌ره‌ی سه‌ندووه له‌م ده‌مه‌ی خۆپیشانده‌ران له داواکاریـیه‌کانیان بۆ له‌کارخستنی سه‌رۆك عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح به‌رده‌وامن.
هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا جارێـکی دیکه له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت پاشه‌کشه‌یان کرد له‌و شه‌ڕه‌ی له شـارۆچکه‌ی بریقه به‌رپابووه که هه‌ر ده‌مه‌وه ده‌که‌وێته ده‌ستی لایه‌کیانه‌وه
هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕۆژی دووشه‌ممه تانک و سیرهگریان به‌کارهێنا بۆ هێشـتنه‌وه‌ی شـاری مسـڕاتهی ڕۆژئاوای وڵاته‌که له ژێر گه‌مارۆی خۆیان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به توندی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌نه‌وه له دژی خۆپـیشـانده‌ران کران
کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن پـۆلیس له شـاری ته‌عزی باشوری وڵات ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 12 که‌س کوژراون
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ئۆباڵی هێرشێـکی سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یان ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی کۆمه‌ڵێـکی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورده‌وه
ئیسرائیل داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات جارێکی تر به‌و ڕاپۆرته‌دا بچێته‌وه که ڕه‌خنه له وڵاته‌که ده‌گرێت له سه‌ر هێرشه‌که‌ی غه‌زه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر، پاش ئه‌وه‌ی نوسه‌ری ڕاپۆرته‌که ماخابنی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕاپۆرته ڕاگه‌یاندووه.
پۆلیسی یه‌مه‌نی له شاری ته‌عزی باشوری سه‌نعای پایته‌خت ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت کردووه.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه عادل سه‌فه‌ری وه‌زیری پـێشـووی کشـتوکاڵی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشـان کرد و ڕایسـپارد حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که پـێـکبهێنێت
شه‌ڕێـکی سه‌خت وا به‌رپا بووه له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا و هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له شـارۆچکه‌یه‌کی سـتراتیژی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که
به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن یاخیبوان که به‌رگی ژنیان پۆشیبوو هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی له کابولی پایته‌خت
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نایجیریا که بڕیار بوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت له ئه‌بوجای پایته‌خت و چه‌ند شوێنێکی تر دواخرا، له کاتێکدا کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند کێشه‌ی ڕێکخستنه‌کان هه‌بووه له ناویاندا نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی ده‌نگدانیش.
زیاتر نیشـان بده