ئیسرائیل داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات جارێکی تر به‌و ڕاپۆرته‌دا بچێته‌وه که ڕه‌خنه له وڵاته‌که ده‌گرێت له سه‌ر هێرشه‌که‌ی غه‌زه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر، پاش ئه‌وه‌ی نوسه‌ری ڕاپۆرته‌که ماخابنی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕاپۆرته ڕاگه‌یاندووه.
دادوه‌ری ئه‌فریکایی باشور ڕیچارد گۆلدستۆن که ڕاپۆرته‌که‌ی نوسیبوو له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاندووه بڕوا ده‌کات به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌و کۆمسیۆنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژ به ئیسرائیل بوبن. له لێدوانێکیدا که له ڕۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه گۆلدستۆن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئه‌مڕۆ بنوسیایه ده‌ره‌نجامه‌که‌ی شتێکی تر ده‌بوو.
گۆڵدستۆن له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو ئیسرائیل و حه‌ماسیش تاوانی شه‌ڕی دژ به مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجام دابوو.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئیهۆد باراک ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپۆرته به ئاقارێکی هه‌ڵه‌دا برا له کاتێکدا سه‌رۆکی ئیسرائیل شیمۆن پرێس گوتی له‌شکر به‌رگری له خۆی کردووه.
شایانی باسه له‌و شه‌ڕه 22 ڕۆژییه‌دا نزیکه‌ی 1400 فه‌ڵه‌ستینی و 13 ئیسرائیلی کوژران.