سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچووی که‌ناری ددانه فیل لۆران باگبۆی دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌کانی بۆ خۆبه‌ده‌سـته‌وه‌دان ده‌کات پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی که پـشـتگیری له ڕکه‌به‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه له ئابیدجان چوارده‌وری شوێنی حه‌وانه‌که‌یان داوه.
کاربه‌ده‌سـتانی نزیک له وتووێژه‌کان ده‌ڵێن هه‌تا ئێواره‌ی سێشه‌ممه دانوسـتاند‌نه‌کان به‌رده‌وامبوون، وه‌لێ هێشـتا باگبۆی خۆی نه‌داوه به ده‌سـته‌وه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی خۆیان له ژێرزه‌مینێـکدا حه‌شـارداوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئالان ژوپـپێ گوتی وڵاته‌که‌ی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌ڕێز گباگبۆی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک مۆر بکات که تیایدا واز له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت و به ئه‌لحه‌سه‌ن واتارا وه‌ک سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که قایل ده‌بێت.