به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن یاخیبوان که به‌رگی ژنیان پۆشیبوو هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی له کابولی پایته‌خت، هاوکاتی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه توند ئامێزه‌کانی ناڕه‌زایی له دژی سوتاندنی کتێبی قورئان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا ئه‌و خۆپیشاندانانه به باشوری ئه‌فغانستاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسانی ناتۆ ده‌ڵێن 3 چه‌کدار که دووانیان هێرشبه‌ری خۆکوژبوون ئه‌م به‌یانیه کوژران له‌و ده‌مه‌ی په‌لاماری بنکه‌ی له‌شکری ناسراو به که‌مپی فینیکسیان له پایته‌ختی ئه‌فغانستاندا ده‌دا. ده‌شڵێن 3 سه‌ربازی ناتۆش به سوکی برینداربوون.
هاوکات به‌رپرسان ده‌ڵێن له پارێزگای قه‌نده‌هاری باشوری ئه‌فغانستان خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی له دژی سوتاندنی قورئان توندوتیژی لێکه‌وته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و 46 که‌سیش برینداربوون.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوێنێ هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ناوچه‌ی باکوری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند له ئاکامی هێرشێک بۆ سه‌ر باره‌گای رێكخراوی ناوبراو 7 کارمه‌ندی بیانی ڕێـکخراوه‌که کوژران ، په‌لاماره‌که‌ش بۆ سه‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوابه‌دوای خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی بوو له دژی سوتاندنی قورئان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.