ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ئۆباڵی هێرشێـکی سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یان ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی کۆمه‌ڵێـکی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورده‌وه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کانی ئێران ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له شـاری مه‌ریوانی ئوسـتانی کوردسـتان 4 پـۆلیسـیان کوشـتووه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌یان بریندارکردووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئێران و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته پـێـیان‌وایه ئه‌م هێرشه له کاری پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) بێت.