چالاکوانان له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوری له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانی ئه‌م به‌ره‌به‌یانه‌دا ژماره‌یه‌ک که‌سیان ده‌ستگیرکردووه
ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی 29 ی سێی له باکوری عێراق گرتووه‌ته ئه‌ستۆ که بوو به‌هۆی کوژرانی 58 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 که‌س.
ناتۆ ڕایگه‌یاند لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌کات که ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشێکی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان له شارۆچه‌کی بریقه به‌لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی به‌رپـرس له سه‌لامه‌تی ناو‌کی ده‌ڵێن ئه‌و که‌لێنه تازه پـێزانراوهی نێو ده‌زگایه‌کی ناو‌کی ژاپـۆنی له‌کارکه‌وتوو پـێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوه تیشـکدهرهبێت ئه‌وه‌ی وا ده‌ڕژێته نێو ئۆقیانوسی ئارامه‌وه
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز گوتی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به لایه‌نی که‌م 3 خۆپـیشـانده‌ریان له گه‌ڕه‌کێـکی باشوری دیمه‌شق کوشـتووه
شه‌ڕ و پـێـکدادان ڕۆژی هه‌ینی له لیبیا له دوو ته‌وه‌ره‌وه توندبوون، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن گوتی سه‌رهه‌ڵـداوان خوازیارن ئاگربه‌ست قبوڵ بکه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا مو‌سا کوسا، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته له‌نده‌ن، نیشـانی ده‌دات حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ره‌سی هێناوه
کوه‌یت ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتی ئێرانی له وڵاته‌که‌ی ده‌رده‌کات به‌هۆی گوایه په‌یوه‌ندیـیان هه‌یه به تۆڕێکی جاسوسییهوه.
ناتۆ فه‌رمانده‌یی ته‌واوی هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌کانی سه‌ر لیبیای گرتۆته ده‌ست که پێشتر له ژێر کۆنتڕۆڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون. ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هه‌بوو له‌و کاته‌وه‌ی هێزه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی له 19 ی مانگی 3 دا هه‌رێمی دژه فڕینیان سه‌پاند به‌سه‌ر لیبیادا.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکولای سـارکۆزی داوای له وڵاتانی جیهان کردووه که‌وا پـێوانه و ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی هاوبه‌ش دابنێن بۆ ده‌زگا ناوکیـیه‌کان
ئێران خۆشحاڵی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به نیازی میسر بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕی ته‌واوی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا
حکومه‌تی ژاپـۆنی بڕیاری ده‌رکردووه بۆ ده‌ستبه‌جێ پـیاده‌کردنی ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی نوێ له ویزگه ناوکیـیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا
ئۆباما: که‌سانی ده‌وروبه‌ری قه‌زافی تێده‌گه‌ن که په‌تی گه‌رویان هه‌روا دێت و ته‌نگتر ده‌بێت، وه بۆی هه‌یه ڕۆژه‌کانیان نزیک به ته‌واوبوون بێت. وه ده‌بێت بیر له‌وه بکه‌نه‌وه بزانن هه‌نگاوی داهاتویان چی ده‌بێت
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د وتارێـکی پـێشـکه‌شی وڵاته‌که‌ی کرد و تیایدا ده‌ستی بیانی و ماڵپه‌ڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به پـێلانگێڕی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی تۆمه‌تبارکرد
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان ناچارکراون له به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوف بکشێنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌مه‌ر قه‌زافی له شـارۆچکه‌که نزیکبوونه‌ته‌وه
سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ژاپۆن ئاگاهی داوا له‌وه‌ی وڵاته‌که له ئاستێکی به‌رزی هوشیاری ده‌مێنێته‌وه له‌مه‌ڕ قه‌یرانه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که له‌م ده‌مه‌ی تیشكدانه‌وه به‌رده‌وامه له لیکبوون له ده‌زگای ناو‌کی له‌کارکه‌وتووی فوکوشیما و نمونه‌ی پلاتۆنیوم له خاك و خۆڵدا دۆزراوه‌ته‌وه.
له نامه‌یه‌کیدا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رکرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی داوا له سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی کردووه کاندیدکردنی بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆک کۆمار بکشێنێته‌وه
هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی وان له شه‌ڕێـکی سه‌خت له دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و ڕۆژئاوای وڵاته‌که و به ئاڕاسته‌ی شـاری سرتی قه‌زافی پـێشـڕه‌وی بکه‌ن
ئه‌م ده‌ست له کارکشـانهوهیهی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌و ده‌مه‌دا هاتووه که ده‌یان هه‌زار که‌س له سوریا به‌شـداریان له ڕێـپـێواندا کردبوو بۆ پـشتیوانکردن له حکومه‌ت
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراك ئۆباما ده‌ڵێت ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی له‌شکری خۆرئاوا دژ به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی کردووه تا ڕێ له کوشتنی به کۆمه‌ڵی بگرێت و کۆتایی به سه‌رکوتکردنی بێ به‌زه‌ییانه‌ی بهێنێت.
زیاتر نیشـان بده