بۆ سێهه‌مین ڕۆژ شه‌ڕو پێکدادانی توندوتیژ له نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپیشانده‌ران له یه‌مه‌ن په‌ره‌ی سه‌ندووه له‌م ده‌مه‌ی خۆپیشانده‌ران له داواکاریـیه‌کانیان بۆ له‌کارخستنی سه‌رۆك عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح به‌رده‌وامن.
شاهیدحاڵه‌کان ده‌ڵێن له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا هێزه‌کانی ئاسایش به جلوبه‌رگی فه‌رمیانه‌وه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت کرد له شاری ته‌عز ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی له ئاکامی ته‌قه‌لێکردن به لایه‌ن که‌مه‌وه 12 که‌س کوژران.
نووسینگه‌ی کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ نیگه‌رانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌کانی که‌وا ده‌ڵێن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا هێزێکی ناگونجاو و له ڕاده به‌ده‌ر که بریتیه له چه‌ك له دژ خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز له ته‌عز به‌کارهاتبوون.
گوشاری نێوده‌وڵه‌تیش بۆ ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌ی سه‌رۆك ساڵح زیادیکردووه.
سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا کاثرین ئوشتون به‌یاننامه‌یه‌کی له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا ڕاگه‌یاند که تیایدا هاتبوو گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له ئێستاکه‌وه ده‌ستپێبکات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا توندوتیژیـیهکهی به ترسناك ناودێرکرد له میانه‌ی ئاماژه‌کان بۆ زیادبوونی گوشاری ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر سه‌رۆك ساڵح تا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز تێدا هاتبوو که ئه‌مه‌ریکا ده‌ست له پشتیوانکردنی له مێژهوهی بۆ به‌ڕێز ساڵح هه‌ڵگرتووه و وتووێژ له‌سه‌ر ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌ی ده‌کات.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕاپورته‌کانی پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.