شه‌ڕێـکی سه‌خت وا به‌رپا بووه له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا و هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له شـارۆچکه‌یه‌کی سـتراتیژی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له بریقه‌وه هه‌ندێـک شه‌ڕ هێشـتا له‌و شـارۆچکه‌یه به‌رده‌وامه و هیچ لایه‌کیان به ته‌واوی نه‌کشـاوه‌ته‌وه.
هاوکات ناتۆ ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ده‌کات که ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی هه‌ینی کاروانێـکی سه‌رهه‌ڵـداوانیان له بریقه بۆردومان کردووه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌ر له بۆردومانه‌که یه‌ک له سه‌رهه‌ڵـداوان به چه‌کی دژه فڕۆکه ته‌قه‌ی به ئاسـماندا کردووه. ڕوون نیـیه ئایا ئه‌وه ته‌قه‌ی خۆشی سه‌رهه‌ڵـداوان بووه یان ته‌قه‌ی که‌سێـکی لایه‌نگری قه‌زافی بووه که دزه‌ی کردبێته ناویانه‌وه.
بریقه یه‌کێـکه له‌و شـارۆچکه ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتانه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست که له‌وه‌تای له ناوه‌ڕاستی مانگی دووه‌وه ڕاپه‌ڕین ده‌سـتیپـێـکردووه هه‌ر ماوه‌یه و ده‌که‌ونه ده‌سـتی لایه‌کیان.