هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا جارێـکی دیکه له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت پاشه‌کشه‌یان کرد له‌و شه‌ڕه‌ی له شـارۆچکه‌ی بریقه به‌رپابووه که هه‌ر ده‌مه‌وه ده‌که‌وێته ده‌ستی لایه‌کیانه‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی ڕۆژئاوا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپـۆرتیان کردووه و تیایدا ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ بۆ سه‌ر کاروانێـکی ماشێنه‌کانی له‌شـکری لیبیا، سه‌رهه‌ڵـداوان ناچار بوون پاشه‌کشه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شـاری ئه‌جدابیا. سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ر ڕۆکێت دراون و هه‌روه‌ها تۆپـبارانیش کراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بۆ چه‌ند ڕۆژێـک بوو هێزه نه‌یاره‌کان له ده‌وری بریقه ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بوونه‌وه.
کۆنتڕۆڵکردنی پاڵاوگه‌کان و به‌نده‌ری ئه‌و شـارۆچکه‌یه له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه ڕه‌نگه یارمه‌تیان بدات له باشـترکردنی باری ئابوریان که پـێویسـته بۆ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌که‌یان له دژی هێزه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
چاوهڕواندهکرێت سه‌رهه‌ڵـداوان ڕۆژی سێشه‌ممه یه‌که‌م باری نه‌وتی خۆیان هه‌نارده بکه‌ن له ڕێـگه‌ی به‌نده‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی مه‌رسا ئهلحهریقه له نزیک توبروق. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان پـێده‌چێت باره نه‌وته‌که به‌ره‌و قه‌ته‌ر بڕوات.
شایانی باسه قه‌ته‌ر و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا به فه‌رمی دانیان ناوه به ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی لیبیا وه‌ک تاکه نوێنه‌ری شه‌رعی لیبیا.