کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن پـۆلیس له شـاری ته‌عزی باشوری وڵات ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 12 که‌س کوژراون.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان له نه‌خۆشـخانه ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش له پـێـکدادانه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه برینداربوون. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی خۆپـیشـانده‌ران هه‌وڵیان داوه خۆیان بکه‌ن به ناو باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه ته‌قه‌یان لێـکراوه.
ئه‌م توندوتیژیـیه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که خۆپـیشـانده‌رێـکی دیکه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شـاری ته‌عز کوژرا کاتێـک هێزه‌کانی پـۆلیس ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کرد. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری حوده‌یده‌ی ڕۆژئاوای وڵات، گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و هه‌روه‌ها گازی فرمێسک ڕێژیان تێـگرتوون. له‌وێش به لایه‌نی که‌م 50 که‌س برینداربوون.
شـایانی باسه خۆپـیشـاندانه‌کان له یه‌مه‌ن تا دێت و خوێناویتر ده‌بن له‌وه‌تای له کۆتایی مانگی یه‌که‌وه له دژی حوکمڕانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌سـتیپـێـکردووه. له‌م دوایـیانه عه‌لی عه‌بدوڵا سـاڵح داوای کۆتایی‌هێنان به خۆپـیشـاندانه‌کانی کرد و گوتی ئه‌و ئاماده‌یه تاووتوێی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بکات به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه و به‌پـێی ده‌سـتور.