گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری سه‌ر به سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچوو لۆران باگبۆی داوای ئاگربه‌سـتی کردووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز باگبۆی خۆی له ژێرزهمینێـکی ماڵه‌که‌ی له ئابیدجان شـاردۆته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ فلیپ مانگۆ داوای ئاگربه‌سـتی کرد له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆک ئه‌لحه‌سه‌ن واتارا هێرشیان کردۆته سه‌ر ئه‌و چه‌ند دوا بنکه و قه‌ڵایه‌ی به ده‌ستی باگبۆی ماونه‌ته‌وه. جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌لحه‌سه‌ن واتارا له‌سه‌ر ئاسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک سه‌رۆکی شه‌رعی که‌ناری ددانه فیل دانی پـیادانراوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ده‌نگی ته‌قه‌یه‌کی زۆر له ئابیدجان ده‌بیسـترا، واته پاش شه‌ش ڕۆژ له‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ڕێز واتارا خۆیان کردووه به شـاره‌که‌دا وه‌ک به‌شێـک له هه‌ڵمه‌تێـکی گورج بۆ ناچارکردنی باگبۆی هه‌تا ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری سه‌ر به باگبۆی په‌نای بۆ ماڵی باڵیۆزی ئه‌فریکای باشور برد، به‌ڵام ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆ پـۆسته‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌لیکۆپـته‌ره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ته‌قه‌یان له دوو سه‌ربازگه‌ی سه‌ر به باگبۆی و کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی و ماڵه‌که‌ی کرد. فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت له‌سه‌ر داوای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێزه‌کانی له به‌شێـکی ئه‌و هێرشـانه‌دا به‌شـداریان کردووه.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی ئه‌م هێرشـانه به مه‌به‌سـتی ئه‌وه کراون هه‌تا ڕێـگه له هێزه‌کانی باگبۆی بگیرێت له‌وه‌ی چه‌کی قورس له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل و هێزه‌کانی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌کاربهێنن.
لایه‌نگرانی باگبۆی ده‌ڵێن هێرشه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و فه‌ڕه‌نسـا نا شه‌رعی بوون و گه‌یشـتۆته ئه‌وه‌ی هه‌وڵێـک بێت بۆ تیرۆرکردنی باگبۆی.