به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه عادل سه‌فه‌ری وه‌زیری پـێشـووی کشـتوکاڵی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشـان کرد و ڕایسـپارد حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که پـێـکبهێنێت.
عادل سه‌فه‌ر که بۆخۆشی ئه‌ندامێـکی پارتی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتداره، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت.
ده‌سـتنیشـانکردنی عادل سه‌فه‌ر پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه هات که سه‌رۆک وه‌زیری پـێشوو محه‌مه‌د ناجی عوتری و ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سـتیان له‌کارکێشـایه‌وه دوابه‌دوای ئه‌و شه‌پـۆلی خۆپـیشـاندانانه‌ی دژه حکومه‌ت که داوای چاکسـازی سیاسیـیان له وڵاته‌که‌دا ده‌کرد.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کان به‌رپابوون به لایه‌نی که‌م 60 که‌س کوژراون.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌روه‌ها داوای کرد لیژنه‌یه‌ک پـێـکبهێنرێت بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوژرانی خه‌ڵـکانی سیڤیل و له‌شکری ئه‌وانه‌ی له ده‌رعا و لازقیـیه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا خۆپـیشـاندانیان لێ سـازکران.
هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د داوای کردووه چاکسـازیش بکرێت، له‌وانه پـێـکهێنانی کۆمیته‌یه‌ک بۆ تاووتوێـکردنی لابردنی یاسای ته‌نگه‌تاوی، ئه‌وه‌ی ڕێـگه به هیچ چالاکیـیه‌کی سیاسی نادات تاوه‌کو حکومه‌ت مۆڵه‌تی پـێنه‌دات. لابردنی ئه‌م یاسایه یه‌کێـکه له دوا سه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆپـیشـانده‌ران.