کارمه‌ندانی سازگه‌ی ناو‌کی فوکوشیمای ژاپۆن ده‌ڵێن ئه‌وان که‌ره‌سته‌کان بۆ شوێنێکی به‌رزتر ده‌گوێزنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک بومه‌له‌رزه هه‌وڵه‌کانی چاککردنه‌وه‌ی ئه‌و سازگه په‌ککه‌وتووه‌ی بنکۆڵ کرد.
کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن چه‌ند هێرشبه‌ری خۆکوژ هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی مه‌شق و ڕاهێنانی پۆلیس، به‌لایه‌نی که‌م 3 پۆلیس کوژراون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامده‌بێت له پـشـتیوانیکردنی ئه‌رکی ناتۆ له لیبیا هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی کاره‌که‌ی له‌وێ ته‌واو ده‌بێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر بڕیاریان داوه سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موباره‌ک بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ ده‌سـتگیر بکرێت تاوه‌کو له‌سه‌ر تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت
دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌ب که له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر کۆده‌بنه‌وه داکۆکیان له هه‌وڵه له‌شـکریـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان له لیبیا کرد و به‌ڵێنیان دا پـشـتیوانی دارایی و سیاسی و مرۆیی له ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا بکه‌ن
گه‌واهده‌ران له سوریا ده‌ڵێن به سه‌دان ژن شه‌قامێـکی سه‌ره‌کی که‌نار ئاویان به‌ربه‌ستکردووه له دژی ده‌سـتگیرکردنی چه‌ندان که‌س له هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه
به لانی که‌م 7 که‌س له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی یه‌مه‌ندا کوژران که له‌وێ به هه‌زاره‌ها خۆپـیشـانده‌ر له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که داوا ده‌که‌ن سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت
به‌رپـرسی وێزگه‌ی ناو‌کی په‌کـکه‌وتووی فوکوشیمای ژاپـۆن داوای لێبوردنی له سه‌رجه‌م زیانلێـکهوتووانی قه‌یرانی ناو‌کی ژاپـۆن کرد و به‌ڵێنی قهرهبووکردنهوهیانی دا
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ڕایانگه‌یاند له ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی له نزیك کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره پیاوانی خێڵه‌کی هه‌رێمی کوناری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، 10 که‌س کوژران به سێ منداڵه‌وه و حه‌وت که‌سی دیکه‌ش برینداربوون
به‌رپرسانی پاکستانی و ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن پاکستان داوای له ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا کردووه هێرشی فڕۆکه بێ فڕۆکهوانیـیهکانی دژ به ملیشیاکان له‌و وڵاته‌دا ڕابگرێت
هاوکات ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕێـگه‌یان له خۆپـیشـانده‌ر برینداره‌کان گرتووه له‌وه‌ی له نه‌خۆشـخانه‌کان چاره‌سه‌ریان بۆ بکرێت
به‌حره‌ین دوو ئێرانی و به‌حره‌ینیه‌ك به تۆمه‌تی سیخوڕێتیکردن بۆ ئێران دادگایی ده‌کات
دوابه‌دوای ده‌ستگیرکردنی ڕێبه‌ری پێشوو لۆران باگبۆ، بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان داوای له که‌ناری عاج و یاخۆد کۆدێڤوا کرد سوود له‌م ده‌رفه‌ته مێژوییه وه‌ربگرێت بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی.
فه‌ڕه‌نسـا و به‌ریتانیا داوا له هاوبه‌شه‌کانیان له ناتۆ ده‌که‌ن کاری زیاتر بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا بکه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته‌که‌یان حوسنی موباره‌ک به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی هاوینه‌هه‌واری شه‌رم ئه‌لشێخی سه‌ر ده‌ریای سوور براوه که ئێسـتا له‌وێ له ماڵێـکدا ده‌ستبه‌سه‌ره
سه‌رۆکی شـاره‌وانی واشنتنی پایته‌خت ده‌سـتگیرکرا له ده‌می به‌شـداریکردنی له خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایی له دژی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵیـیه‌وه بۆ پایته‌خت ته‌رخان کراوه
عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن پـێشـوازی له پـێشـنیارێـکی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو کرد که تیایدا هاتووه ئه‌و ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت بۆ جێـگری سه‌رۆک
هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بڵاوه‌یان به خۆپـیشـاندانێکی ناڕه‌زایی خۆێندکاران کرد له زانکۆی دیمه‌شق، هه‌واڵ هه‌یه باس له ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌کات
سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچووی که‌ناری ددانه فیل لۆران باگبۆ له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌سـتگیرکرا، ئه‌مه‌ش پاش هه‌ڵمه‌تێـکی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی شه‌رعی ئه‌لحه‌سه‌ن واتارا
له ڕۆژی دووشه‌ممه شاندێک له لایه‌ن ڕێبه‌رانی ئهفریکاییهوه به‌ره‌و بنغازی بنکه‌ی به‌هێزی سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی لیبیا ده‌که‌وێته ڕێ بۆ پـێشکه‌شکردنی پلانێکی ئاگربه‌ست
زیاتر نیشـان بده