گه‌واهده‌ران له سوریا ده‌ڵێن به سه‌دان ژن شه‌قامێـکی سه‌ره‌کی که‌نار ئاویان به‌ربه‌ستکردووه له دژی ده‌سـتگیرکردنی چه‌ندان که‌س له هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ئه‌و ژنانه له‌سه‌ر شه‌قامێـکی سه‌ره‌کی گردبوونه‌وه، ئه‌وه‌ی شـارۆچکه‌کانی ته‌ڕتوس و بانیاس به‌یه‌که‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه و تیایدا داوای ئازاکردنی به سه‌دان که‌سیان کردووه، ئه‌وانه‌ی له شـارۆچکه‌کانی ئه‌و نزیکانه ده‌سـتگیرکرابوون.
شایانی باسه ڕۆژی سێشه‌ممه له هێرشێـکدا بۆ سه‌ر گوندی به‌یدا هێزه‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی لایه‌نگری حکومه‌تدا به لای که‌م 200 که‌سیان ده‌سـتگیرکردبوو.