کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن چه‌ند هێرشبه‌ری خۆکوژ هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی مه‌شق و ڕاهێنانی پۆلیس، به‌لایه‌نی که‌م 3 پۆلیس کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێی هه‌رێمی پاکتیا دوو پۆلیسی ناوخۆ و ئه‌ندامێکی پۆلیسی نیشتیمانی ئه‌فغانی کوژران، به‌لایه‌نی که‌م دوو پۆلیسی تری نیشتیمانیش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن یه‌کێک له خۆکوژه‌کان خۆی ته‌قانده‌وه هاوکات پۆلیس ته‌قه‌ی کرد و ئه‌وی تریان کوشت به‌ر له‌وه‌ی بتوانێک که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌که‌ی بته‌قێنێته‌وه. پۆلیس هێشتا به‌دوای که‌سێکی تریشدا ده‌گه‌ڕێن که ڕایکردووه.
تاڵیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گردتۆته ئه‌ستۆ.