کارمه‌ندانی سازگه‌ی ناو‌کی فوکوشیمای ژاپۆن ده‌ڵێن ئه‌وان که‌ره‌سته‌کان بۆ شوێنێکی به‌رزتر ده‌گوێزنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک بومه‌له‌رزه هه‌وڵه‌کانی چاککردنه‌وه‌ی ئه‌و سازگه په‌ککه‌وتووه‌ی بنکۆڵ کرد.
له هه‌مان کاتدا بۆ یه‌که‌م جار له دوای بومه‌له‌رزه‌و سونامییه‌که‌ی ئاکامی که له 11 ی مانگی ڕابوردوودا ڕوویدا تاقمه‌کانی فریاگوزاری گه‌یشتونه‌ته 10 کلیۆمه‌تری ده‌وروبه‌ری ئه‌و سازگهکهی که سیسته‌می ساردکردنه‌وه‌ی له‌ناو چووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار ئیمپاتۆر ئهکههیتۆ و مچیکۆ ی هاوسه‌ری سه‌ردانی ناوچه‌که‌یان کرد و چاویان به ڕزگاربوان که‌وت.
دواین بومه‌له‌رزه‌ش له ناوچه‌که کاتژمێر 6 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕوویدا. بومه‌له‌رزه‌که له سه‌ر پێوانه‌ی ڕێخته‌ری له سه‌دا 6 و له ده‌یا 1 بوو. ئه‌مه‌ش چواره‌م جاره له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه بومه‌له‌رزه له ناوچه‌که ڕوو بدات.
کاربه‌ده‌ستانی کۆمپانیای ئه‌لیکتریکی تۆکیۆ ده‌ڵێت ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا وزه‌ی ئه‌لیکتریک چاک بکه‌نه‌وه تا بتوانن ئاو بکه‌نه‌وه نێو سیسته‌می ساردکردنه‌وه‌ی سازگه ناوکییه‌که. کاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن جهنهرهیتهرهکان و که‌ره‌سته‌کانی تری ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ شوێنێکی به‌رزتر له له سونامی دا زیانیان پێ نه‌گات.