عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن پـێشـوازی له پـێشـنیارێـکی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو کرد که تیایدا هاتووه ئه‌و ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت بۆ جێـگری سه‌رۆک، وه ده‌ڵێت ئه‌و خۆی ئاماده ده‌کات بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه و له چوارچێوه‌ی ده‌سـتوردا.
ئه‌نجومه‌نی شه‌ش وڵاتی که‌نداو هیچ خشته‌یه‌کی کاتی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دیارینه‌کردووه، وه‌لێ سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی ئه‌و قایله پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2013 ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن ئه‌و پـێشـنیاره‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه و میر نیشـینهکانی عه‌ره‌ب و قه‌ته‌ر و عومان و کوه‌یت و به‌حره‌ینیان ڕه‌تکرده‌وه.
لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسیۆن داوا ده‌که‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت که‌وا بۆ 32 سـاڵه سه‌رۆکه. ده‌شڵێن ئه‌م پـێشـنیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو بۆ پاراسـتنی سه‌رۆک سـاڵح و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی.