له ڕۆژی دووشه‌ممه شاندێک له لایه‌ن ڕێبه‌رانی ئهفریکاییهوه به‌ره‌و بنغازی بنکه‌ی به‌هێزی سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی لیبیا ده‌که‌وێته ڕێ بۆ پـێشکه‌شکردنی پلانێکی ئاگربه‌ست که ئه‌وان ده‌ڵێن تازه له لایه‌ن ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیه‌وه په‌سه‌ندکراوه.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ئه‌فریکا ده‌ڵێن پێشنیاره‌که داوای ئاگربه‌ستێکی ده‌موده‌ست ده‌کات و هه‌ر وه‌ها وتووێژ له نێوان سه‌رهه‌ڵداوه‌کان و حکومه‌ت، پاراستنی بیانیـیه‌کان له لیبیا وه درێژه‌پێدان به یارمه‌تیه مرۆڤایه‌تیه‌کان بۆ هاوڵاتیانی سیڤیل.
ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان ئه‌وان پـێشنیارهکه له‌به‌رچاوده‌گرن به‌ڵام سوورن له‌سه‌ر ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی قه‌زافی.
کاربه‌ده‌ستانی لیبی گوتویانه ئه‌وه بژاریهێک نییه.
سه‌رۆکی ئه‌فریکای باشور جاکوب زوما و سێ له سه‌رۆکانی تری ئه‌فریکایی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له بارگاکهیدا له ته‌رابلوس له‌گه‌ڵ قه‌زافیدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک کۆبوونه‌ته‌وه.
ڕێبه‌رانی ئه‌فریکایی هه‌روه‌ها له ناتۆ داوایان کردووه له ڕاگرتنی هێڕشه ئاسمانیه‌کانیان بۆ سه‌ر داموده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی شانسێک به ئاگر بهسهتهکه بده‌ن.