هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بڵاوه‌یان به خۆپـیشـاندانێکی ناڕه‌زایی خۆێندکاران کرد له زانکۆی دیمه‌شق، هه‌واڵ هه‌یه باس له ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌کات.
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی حکومه‌ت له ڕووبه‌ڕووی توندی خۆپـیشـاندانه‌کان، که‌چی وه‌ها پـێـده‌چێت هه‌تا دێت و خۆپـیشـاندانه‌کان په‌ره‌ده‌سێنن.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه و دوابه‌دوای کوژرانی 4 خۆپـیشـانده‌ر له شـاری بانیاسی که‌نار ده‌ریا، هێزه‌کانی سوریا به‌ره‌و ئه‌و شـاره جوڵاونه‌ته‌وه.
شـایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن سه‌رباز به ماشێن و تانکه‌وه خۆیان له ده‌وری شـاره‌که دامه‌زراندووه.
شـایانی باسه خۆپـیشـانده‌رانی سوریا داوای چاکسـازی گشتی له وڵاته‌که‌دا ده‌که‌ن. سه‌رۆکی سوریاش به دوو شێوه کاردانه‌وه‌ی هه‌بووه، ئه‌ویش به‌کارهێنانی هێز و دانهواندنێـکی سنووردار بۆ هێورکردنه‌وه‌ی خه‌ڵـکه‌که.