به لانی که‌م 7 که‌س له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی یه‌مه‌ندا کوژران که له‌وێ به هه‌زاره‌ها خۆپـیشـانده‌ر له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که داوا ده‌که‌ن سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
زۆربه‌ی کوژراوه‌کان له شـاری سه‌نعای پایته‌خت بوون که له‌وێ هێزه ڕکه‌به‌ره‌کان شه‌ڕه ته‌قه ده‌که‌ن. شـایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن یه‌که له‌شـکریـیه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح به شه‌ڕ هاتوون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی جه‌نه‌ڕاڵ عه‌لی موحسن ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا لێی جیابۆوه.
یه‌که‌ی له‌شـکری سه‌ر به جه‌نه‌ڕاڵ موحسن سه‌رپه‌رشتی خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شـکری ده‌کات له شهقامێـک که به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌ره‌کی خۆپـیشـاندانه‌کان ده‌ڕوات.
هاوکات شایه‌تحاڵه‌کان و کارمه‌ندانی پـزیشـکی ده‌ڵێن له شـاری به‌نده‌ری عه‌ده‌ن له باشوری وڵاته‌که 2 که‌س کوژراون و چه‌ند که‌سێـکی دیکه برینداربوون پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کرد.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خۆپـیشـانده‌ران به‌ردیان گرتۆته هێزه‌کانی پـۆلیس له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا به‌ربه‌سـته‌کانی سه‌ر شه‌قاکانی شـاره‌که لابرن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و که‌سـانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کان به‌ر له دوو مانگ ده‌سـتیپـێـکرد زیاتر له 100 که‌س کوژراون.