سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچووی که‌ناری ددانه فیل لۆران باگبۆ له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌سـتگیرکرا، ئه‌مه‌ش پاش هه‌ڵمه‌تێـکی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی شه‌رعی ئه‌لحه‌سه‌ن واتارا.
گوته‌بێژێـکی هێزه‌کانی ئه‌لحه‌سه‌ن واتار به ناوی سه‌یدۆ واتار به به‌شی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌فریکای ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت لۆران باگبۆ ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌ڵمه‌تێـکدا بۆ سه‌ر ماڵه‌که‌ی له ئابیجان ده‌سـتگیرکرا و پاشـان براوه بۆ باره‌گای ئه‌لحه‌سه‌ن واتار له هوتێل گۆڵف.
ماشێنه زرێپـۆشه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا ده‌بینران له پـێشـه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بوون که هێرشه‌که‌یان کرده سه‌ر ماڵی باگبۆ. باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسـا و نوێنه‌ری ئه‌لحه‌سه‌ن واتار له نیویۆرک ده‌ڵێن پـیاوانی سه‌ر به واتار سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچوو لۆران باگبۆیان ده‌سـتگیرکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بۆ چه‌ند مانگێـک لۆران باگبۆی ڕتی ده‌کرده‌وه ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ڕێز واتارا ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی مانگی یازده‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا. پاشان له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری واتاراوه له ماڵه‌که‌ی خۆی ئابیجان گه‌مارۆ درا.
باڵیۆزی ئه‌لحه‌سه‌ن واتار بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت باگبۆ زیندووه و له ڕه‌وشێـکی باشدایه و ڕاده‌ستی داد ده‌کرێت.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئۆباڵی کوژرانی ئه‌و سه‌دان هاوڵاتی سیڤیله‌ی له‌ماوه‌ی چواری مانگی ڕابردوودا ده‌خاته ئه‌سـتۆی لۆران باگبۆی. هه‌روه‌ها ڕێـکخراوه‌که هێزه‌کانی لایه‌نگری ئه‌لحه‌سه‌ن واتاراشیان تاوانبارکردووه به کوشتن و ده‌سـت درێژی کردنه سه‌ر نامووس، وه ده‌ڵێت کاتێـک به‌ڕێز واتار ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست ده‌بێت لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دادپه‌روه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه بڕیار بدات.