به‌رپـرسی وێزگه‌ی ناو‌کی په‌کـکه‌وتووی فوکوشیمای ژاپـۆن داوای لێبوردنی له سه‌رجه‌م زیان‌لێـکه‌وتووانی قه‌یرانی ناو‌کی ژاپـۆن کرد و به‌ڵێنی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یانی دا سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌ی که به‌هۆی تیشـکدانه‌وه‌ی ناوکیـیه‌وه لێـیان که‌وتووه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌بای تۆکیۆ ماساتاکا شیمیزۆ ڕایگه‌یاند که خه‌ریکی تاووتوێکردنی پـێدانی بڕێـکی پاره‌یه به‌و زیان‌لێـکه‌وتووانه بۆ ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن له ده‌مێـکدا کۆمپانیاکه‌ی هاوکاری حکومه‌ت ده‌کات بۆ دانانی سـیسـتمێـکی به‌رفراوانتری قه‌ره‌بووکردنه‌وه.
له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا ناوبراو داوای له خه‌ڵـک کرد که له کاتی مانگه گرمه‌کانی هاویندا به‌کارهێنانی وزه‌ی کاره‌با که‌م بکه‌نه‌وه بۆ خۆلادان له بڕینی وزه‌ی کاره‌با که له‌وه‌ته‌ی 11 ی مانگی سێی ڕابردووه‌وه به‌هۆی بومه‌له‌رزه و سونامی ئاکامی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌وه زیانی به که‌رتی پـشه‌سـازی گه‌یاندووه.
له وێزگه‌ی فوکوشیما ته‌کنیکاران ده‌سـتیان کردووه به ده‌رهێنانی ئاوی ئاسـت به‌رزی تیشکداری ناو‌کی له تونێـلێـکی ته‌نیشت ده‌زگایه‌کی ناو‌کی له کۆی شه‌ش ده‌زگا، ئه‌وه‌ی ده‌بێت به هه‌نگاوێـکی گرنگ به‌ر له که‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی کاروباره‌کانی چاککردنه‌وه‌ی سیسـتمی گرنگی سـاردکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێزگه‌یه.