دوابه‌دوای ده‌ستگیرکردنی ڕێبه‌ری پێشوو لۆران باگبۆ، بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان داوای له که‌ناری عاج و یاخۆد کۆدێڤوا کرد سوود له‌م ده‌رفه‌ته مێژوییه وه‌ربگرێت بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی.
به‌ڕێز بان له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو ئه‌لحه‌سه‌ن ئواتاراوه کرد و چه‌ختی کرده سه‌ر پێداویستی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆڵه له پیشتیوانکه‌رانی به‌ڕێز باگبۆ نه‌کرێته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی مه‌ده‌نیـیه‌کان و پشتگیریکردنی حکومه‌ت بۆ‌سه‌ر له‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی یاسا.
به‌ڕێز بان هه‌روه‌ها گوتی ده‌کرا ئه‌و قه‌یرانه ڕووی نه‌دایه ئه‌گه‌ر به‌ڕێز باکبۆ هه‌ر له سه‌ره‌تا‌وه ڕێزی له خواستی گه‌له‌که‌ی بگرتایه.
ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان سێ شاڕه‌زای ده‌ستنیشانکردووه بۆ لێکۆڵینه‌وه له پێشێلکاریـیه‌کان له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ما‌نگی یازده له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌نجومه‌نه‌که له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ده‌سته‌که بریتی ده‌بێت له (ڤتیت مۆنتابهۆڕن ) له تایلانده‌وه و ( سوله‌یمان باڵدۆ) له سودانه‌وه و ( رینێ ئه‌لاپینی گانسۆ ) له بنینه‌وه.