سه‌رۆکی شـاره‌وانی واشنتنی پایته‌خت ده‌سـتگیرکرا له ده‌می به‌شـداریکردنی له خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایی له دژی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵیـیه‌وه بۆ پایته‌خت ته‌رخان کراوه.
ڤنسنت گره‌ی سه‌رۆکی شـاره‌وانی و چه‌ند ئه‌ندامێـکی ئه‌نجومه‌نی واشنتنی پایته‌خت پاش نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ده‌سـتگیرکران پاش ئه‌وه‌ی شه‌قامی به‌ر ده‌رکی سه‌ره‌کی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناتیان گرت. پـۆلیسی واشنتن ده‌ڵێت ڤنسنت گره‌ی و چه‌ند ئه‌ندامێـکی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی له نێو ئه‌و 41 که‌سه‌دا بوون که ده‌سـتگیرکران به تۆمه‌تی مۆڵه‌تی گردبوونه‌وه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و ڕێـگه‌یان له هاتوچۆی خه‌ڵـکی گرتووه.
خۆپـیشـانده‌ران له‌وه‌وه توڕه بوون که له بودجه‌ی سـاڵی 2011 ی حکومه‌تی فیدراڵی به‌شی واشنتنی پایته‌خت که‌م کراوه‌ته‌وه. سه‌رۆک ئۆباما و ئه‌ندامانی کۆنگرێس دره‌نگانێـکی شه‌وی هه‌ینی و له کاتژمێرێـک به‌ر له‌وه‌ی ماوه‌ی خه‌رجکردنی بودجه‌ی فیدراڵی ته‌واوبێت ڕێـکه‌وتن.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بودجه‌یه په‌سه‌ندکرا، ئه‌وا واشنتنی پایته‌خت ناتوانێت پاره‌ی ناوچه‌که‌ی و فیدراڵی بۆ حاڵه‌ته‌کانی له‌باربردنی منداڵ بۆ خێزانه که‌م ده‌رامه‌ته‌کان دابین بکات.