سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزای و سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان یوسف ڕه‌زا گیلانی کۆکن بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کانیان زۆر بکه‌ن له پێناو گه‌یشتن به ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌له‌ری کلنتن ئه‌مرۆ شه‌ممه گه‌یشته سیئول بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کۆریای باشور بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک تا بتوانن کۆریای باکور بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر مێزی دانوساندن له‌سه‌ر خۆچهککردنی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه خۆکوژیه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا 8 که‌سیش برینداربوون که 4 که‌سیان وه‌رگێڕی زمانه‌وانی بوون
دوای ئه‌وه‌ی دوو موشه‌ک ئاڕاسته‌ی خاکی ئیسرائیل کرا، فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیلی هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر دوو ئامانج له که‌رتی غه‌ززه
دادگایه‌کی میسڕی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی سیاسی سه‌رۆکی پێشوو حوسنی موباره‌ک و سڕکردنی سه‌رمایه‌کانی کردووه.
میلیشیای گومان‌لێکراو له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی پایته‌ختی جه‌زائیر ده‌ستڕێژیان له بنکه‌یه‌کی له‌شکری کردووه و له ئاکامدا به‌لای که‌م 13 سه‌ربازی جه‌زائیری کوژراون
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان ده‌کات حکومه‌ت له هه‌فته‌ی داهاتوودا یاساکانی باری نائاسایی ده‌یان سـاڵ له‌سه‌ر وڵات هه‌ڵبگرێت
ڕێبه‌رانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هاوپه‌یمانانی ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌کانیان له لیبیا هه‌تا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت
ڕۆژی هه‌ینی به هه‌زاره‌ها له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری سوریا گردبوونه‌وه به ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی ڕاگه‌یاند
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له سه‌نعای پایته‌خت داکۆکی له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی کرد له کاتێـکدا خۆپـیشـاندانی لایه‌نگران و نه‌یارانی حکومه‌ت به‌رده‌وامبوون
کاره‌به‌ده‌سـتانی ئاسایشی حه‌ماس ده‌ڵێن ئه‌وان ته‌رمی چالاکوانێـکی ئیتاڵیان له ماڵێـکی چۆڵدا له غه‌ززه دۆزیوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کدارێـکی توندڕه‌وی فه‌ڵه‌سـتینی ڕفێندرابوو
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامده‌بێت له پـشـتیوانیکردنی ئه‌رکی ناتۆ له لیبیا هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی کاره‌که‌ی له‌وێ ته‌واو ده‌بێت
کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن چه‌ند هێرشبه‌ری خۆکوژ هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی مه‌شق و ڕاهێنانی پۆلیس، به‌لایه‌نی که‌م 3 پۆلیس کوژراون.
کارمه‌ندانی سازگه‌ی ناو‌کی فوکوشیمای ژاپۆن ده‌ڵێن ئه‌وان که‌ره‌سته‌کان بۆ شوێنێکی به‌رزتر ده‌گوێزنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک بومه‌له‌رزه هه‌وڵه‌کانی چاککردنه‌وه‌ی ئه‌و سازگه په‌ککه‌وتووه‌ی بنکۆڵ کرد.
حکومه‌تی سووننه ئاینزای به‌حره‌ین سـکاڵانامهیهکی بۆ دادگا به‌رزکردۆته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی دوو ڕێـکخراوی ئۆپـۆزسیۆنی شیعه ئاینزا
میدیای ڕه‌سمی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆک بشار ئه‌لئه‌سه‌د دامه‌زراندنی کابینه‌تی نوێی ڕاگه‌یاندووه که له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیر عادل سه‌فه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت بۆی ده‌رکه‌وتووه 34 که‌س له که‌مپی ئه‌شه‌ره‌ف کوژراون کاتێـک هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق هێرشیان کرده سه‌ریان
هێزه‌کانی پـۆلیس له ئه‌یرله‌ندای باکور پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 26 سـاڵیان ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌کرێت هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتی هه‌بووبێت له دانانی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک سـنووری ئه‌یرله‌ندا
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ئاگاهی ده‌ده‌ن له مه‌ترسی ڕوودانی کوشـتارکاریـیهکی زۆر له شـاری مسڕاته‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ئه‌گه‌ر بێت و ناتۆ پـشـتیوانی زیاتریان نه‌کات له دژی هێزه‌کانی حکومه‌ت
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن به هه‌زاره‌ها که‌س له سه‌نعای پایته‌خت ڕێـپـێوانیان سـازداوه بۆ پـشـتیوانیکردنی حکومه‌ت
زیاتر نیشـان بده