هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر شاره‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی له ناوچه چیاکانی خۆرئاوای لیبیا چڕترکردۆته‌وه له‌م ده‌مه‌ی له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر یاخیبوان له شاری مسڕاته به‌رده‌وامن.
شه‌ڕوپێکدادان له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌ره‌ی سه‌ند له میانه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماتیه سه‌رنه‌گرتووه‌کان بۆ کۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه.
روسیاش ڕایگه‌یاند پیشتیوانی به‌رنووسی بڕیارێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناکات و ده‌ڵێت ده‌بێته مایه‌ی توندکردنی شه‌ڕه‌که.
دیپلۆماتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێشتا بڕیاری له سه‌ر وه‌رگرتنی هیچ هه‌ڵوێستێك نه‌داوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئینته‌رفاکس له‌سه‌ر زاری سه‌ره‌ك وه‌زیران سێرگی لاڤرۆڤ که گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی چالاکی زیاتری له‌شکری د‌ژ به لیبیا قبوڵ ناکات.
له مانگی ڕابردووش‌دا روسیا ده‌نگی نه‌دا له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێك که ڕێ بدات به دانانی ناوچه‌یه‌کی نه‌فڕین به‌سه‌ر لیبیادا بۆ پاراستنی خه‌ڵکی سیڤیلی ئه‌و وڵاته.