ئه‌مڕۆ هه‌ینی به هه‌زاران که‌س له سه‌رتانسه‌ری یه‌مه‌ن خۆنیشاندانیان کرد و دووباره داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک علی عه‌بدوڵا ساڵحیان کرد که هێشتا ڕوونی نه‌کردۆته‌وه ئایا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌کی بۆ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی پێشنیازکراوه په‌سند ده‌کات یان نا.
له گوتارێکی که له ده‌ره‌وه‌ی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعا پێشکه‌شی کرد گوتی ئه‌و پێشوازی له هه‌وڵه‌کانی ئه‌نجومه‌نی (عه‌ره‌بی) هاوکاری که‌نداو ده‌کات بۆ کۆتایی پێهێنان به ئاڵۆزی دژ به حکومه‌ت و به‌خێرا خستنی پرۆسه‌ی له‌سه‌ر کار ڕۆێشتنی ئه‌و. به‌ڵام به‌ڕێز ساڵح گوتی هه‌ر پێشنیازێک ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری وڵات بێت.
سه‌رۆک ساڵح به لایه‌نگرانی که ئاڵایان ده‌شه‌کانده‌وه و وێنه‌ی ئه‌ویان هه‌ڵگرتبوو، گوت حکومه‌ته‌که‌ی ده‌خوازێت خوێن ڕێژی نه‌بێت. ئه‌و ڕه‌تی ئه‌وه‌ی داوه که به "کوده‌تا" به ناوی ئازادی ناوی برد.