ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سناتۆری ئه‌مه‌ریکایی جۆن مه‌ککه‌ین گه‌یشته شاری بنغازی بنکه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن و نرخاندنی باره‌که له نزیکه‌وه. پاش دابه‌زینی له شاره‌که، مه‌ککه‌ین به په‌یامنێرانی گوت سه‌رهه‌ڵداوان " قاره‌مانانی" ئه‌ون.
یاسادانه‌ری دێرینی کۆماری یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که زۆر به توندی پشتیوانی له خۆتێوه‌ردانی له‌شکری له ناو لیبیا کرد که له‌وێ سه‌رهه‌ڵداوان شه‌ڕی هێزه‌کانی سه‌رۆک موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌که‌ن.
سه‌ردانی مه‌ککه‌ین ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێت که ئه‌مه‌ریکا ڕازی بوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی بێ فڕۆکه‌وان له لیبیا به‌کار بهێندرێت وه‌ک پشتیوانیکردن له ئه‌رکی سه‌ربازی ناتۆ له‌م ووڵاته.
کاربه‌دستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌م جۆره فڕۆکانه به تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری شاره‌کان وه‌کو مسڕاته به‌سوود ده‌بن جونکه ده‌توانن له ئاستی نه‌وی بفڕن و ئامانجه‌کان له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کاندا به وردی بپـێـکن.