سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی به سه‌رکرده‌ی باڵای ئه‌مه‌ریکای گوتووه هێزه‌کانی عێراقی ئاماده‌ن باری ئاسایش بپارێزهن. له هه‌مان کاتدا، ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌خوازێت هێزی له‌م ووڵاته بمێنیته‌وه.
به پێی ڕاگه‌یاندنێکی ماڵپه‌ری سه‌ره‌ک وه‌زیران مالیکی که دره‌نگانی پێنجشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌و له کاتی دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌دمێراڵ مایک مۆڵن له به‌غدا پێی گوتبوو هێزه‌کانی عێراقی ده‌توانن به‌رپرسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ.
وه‌ها داندراوه، ئه‌مه‌ریکا به ته‌واوی پاش ماوه‌ی هێزه‌کانی له عێراق هه‌تا کۆتایی ساڵ بکێشێته‌وه. هه‌رچه‌نده کاربه‌دستانی له‌شکری گوتویانه ئه‌وان ئاماده‌ن ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانیان بهێڵنه‌وه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق داوا بکات.
ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆرناڵ له ڕاپۆرتێکی ئه‌مرۆ هه‌ینی ڕاده‌گه‌یه‌نێت کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق خه‌ریکی گفتوگۆن سه‌باره‌ت به هێشتنه‌وه‌ی نزیکه‌ی 10،000 هێزی ئه‌مه‌ریکا له دوای ته‌واوبوونی دوا مۆڵه‌ت. به پێی ڕاپۆرته‌که، کاربه‌دستانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له‌و باوه‌ڕه‌دان مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باری ئاسایشی عێراق به‌هێزتر ده‌کات و هه‌روه‌ها ڕێگه نادات ئێران نفوزی له‌م ووڵاته نیشان بدات.