ڕۆژی چوارشه‌ممه و له ئاکامی پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپـیشــانده‌رانی دژه حکومه‌ت له یه‌مه‌ن به لایه‌نی که‌م 13 که‌س کوژران.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی ده‌زگای ته‌ندروسـتی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن 10 له کوژراوه‌کان له سه‌نعای پایته‌خت بوون. له شـاری عه‌ده‌نی باشوری وڵاتیش 2 سه‌ربازی یه‌مه‌نی و خۆپـیشـانده‌رێـک کوژراون له شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کدا کاتێـک هێزه‌کانی ئاسایش هه‌وڵی بڵاوپـێـکردنی خۆپـیشـانده‌رانیان ده‌دا. هه‌روه‌ها له شـاری دیکه‌ی یه‌مه‌ن خۆپـیشـاندان سـازکران.
خۆپـیشـانده‌ران دژی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه سیاسیـیه‌ن که بۆ گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دانراوه و داوا ده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن به پـلانێـکی وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌ب قایل بوو که تیایدا هاتووه سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بۆ جێـگره‌که‌ی بگوێزێته‌وه و ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت و حکومه‌تێـکی یه‌کگرتوو پـێـکبهێنرێت که ئۆپـۆزسیۆن تیایدا به‌شـداربێت.