خۆپیشاندانی دژ حکومه‌ت له یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه وه‌کو هه‌وڵێک بۆ فشار خستنه سه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح تا به زووترین کاتی ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی که کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن ڕایانگه‌یاند سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ڕازی بووه به پێشنیازێکی ناوبژیوانانی وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌ب که داوای لێده‌که‌ن له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات بگوێزێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند که حکومه‌ت ئه‌نجومه‌نی 6 وڵاتی هاوکاری که‌نداوی ئاگادار کردووه‌ته‌وه که سه‌رۆک ساڵح پلانه‌که‌یانی په‌سه‌ند کردووه، ئه‌وه‌ی داوای وازهێنانی له ده‌سه‌ڵاتی 30 ساڵه‌ی ده‌کات. له بری ئه‌وه په‌ناپارێزی دادگایی نه‌کردنی بدرێته خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته باڵاکانی حکومه‌ته‌که‌ی.
له‌و پلانه‌دا داوا کراوه له سه‌رۆک ساڵح که ده‌سه‌ڵات بگوێزێته‌وه بۆ جێگرێکی و پاشان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو پێکبهێنرێت که تیایدا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نیوه‌ی پـۆسته‌کانی به ده‌سته‌وه بمێنێته‌وه و له سه‌دا 40 یشی بدرێته ئۆپۆزسیۆن و کورسییه‌کانی تریش بۆ پارته سه‌ربه‌خۆکان.
سکرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی عه‌ره‌ب عه‌بدول له‌تیف ئهلزهینی له هه‌وڵێکدا بۆ کۆتایی هێنان به ناکۆکییه‌کانی یه‌مه‌ن، ئه‌م پلانه‌ی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه خسته به‌رده‌م سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح.