گه‌واهیده‌ران له ڕۆژئاوای لیبیا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر ده‌روازه‌یه‌کی سـنووری له‌گه‌ڵ تونسـدا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای شه‌ڕێـکی توند له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوتیان سه‌رهه‌ڵـداوان کۆنتڕۆڵی خاڵێـکی سنووریان له دیوی لیبیا کردووه که له‌سه‌ر ڕێـگه‌یه‌که به‌ره‌و شـارۆچکه‌ی ذه‌هیبه‌ی تونس ده‌چێت. ده‌شڵێن هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ڵهاتوون و سنووریان به‌زاندووه و خۆیان کردووه به تونس‌دا تاوه‌کو له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه ده‌سـتگیر نه‌کرێن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی لیبیا ڕایانگه‌یاند که‌وا هێرشێـکی ناتۆ له دره‌نگانێـکی چوارشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی ته‌رابلوسی پایته‌خت 7 که‌سی کوشـتووه و 18 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسـایی AFP یان گوتووه هێرشێـکی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان کراوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌یه‌کی له‌شـکری له ناوچه‌یه‌کی پایته‌ختی لیبیا، به‌ڵام هیچ شتێـک نیـیه نیشـانی بدات هیچ که‌سێـکی سیڤیل کوژرابێت.
پـێشـتر فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری ناتۆ ئاگاهی به هاوڵاتیانی سیڤیلی لیبیا دا خۆیان له هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت دور ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆ زیاتر کاریگه‌ربن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا سه‌رهه‌ڵداوان به‌رده‌وام داوا له هاوپه‌یمانان ده‌که‌ن هێرشه‌کانیان زیاتر بکه‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ چارڵس بوچارد گوتی نه‌خشه‌دانه‌ران و فڕۆکه‌وانانی ناتۆ هه‌موو شتێـک ده‌که‌ن له پـێـناو ئه‌وه‌ی بتوانن خه‌ڵـکی سیڤیل له زیان بـپارێزن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ناتوانرێت ئه‌وه بۆ سفر که‌مبکرێته‌وه.