Accessibility links

بۆردومان کردنی میسڕاته‌ به‌رده‌وامه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ڵێت هێرشه‌کانی که‌مکردووه‌ته‌وه‌


بۆردومان کردنی میسڕاته‌ به‌رده‌وامه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ڵێت هێرشه‌کانی که‌مکردووه‌ته‌وه‌
بۆردومان کردنی میسڕاته‌ به‌رده‌وامه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ڵێت هێرشه‌کانی که‌مکردووه‌ته‌وه‌

له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌شدا موشه‌ک گرترایه‌ شاری مسڕاته‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی حکومه‌ت که‌ گوایه‌ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوه‌کان که‌م کردووه‌ته‌وه‌.

گه‌واهیده‌ران له‌ میسڕاته‌ ڕایانگه‌یاند که‌ تۆپبارانێکی زۆری ناوچه‌که‌ کراوه‌ و شه‌ڕه‌ته‌قه‌ش له‌ نێو ئه‌و شاره‌دا بیستراوه‌ که‌ له‌ گه‌مارۆکانی دوو مانگی ڕابوردووی حکومه‌تدا سه‌دان که‌سی تێدا کوژراوه‌.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا خالیدئل که‌عیم له‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند له‌شکر ئۆپراسیۆنه‌کانی دژ به‌ سه‌رهه‌ڵداوان له‌ میسڕاته‌ ڕاگرتووه‌ به‌ڵام له‌ شاره‌که‌دا ده‌رنه‌چووه‌.

که‌عیم ڕاشیگه‌یاند سه‌ربازه‌کان هێرشه‌کان ڕاده‌گرن تا ڕێگا بده‌ن به‌ پیاوانی خێڵه‌کی که‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداواندا بکه‌ن. گوتیشی ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له‌ ماوه‌ی 48 کاتژمێردا خۆیان نه‌ده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌ ئه‌وا پیاوانی خێڵه‌کی له‌ بری له‌شکر شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG