کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئه‌فغانی و نێونه‌ته‌وه‌یی توانیویانه هه‌تا ئێسـتا 65 که‌س له نزیکه‌ی ئه‌و 500 که‌سه‌ی له گرتووخانه‌یه‌کی باشوری ئه‌فغانستان هه‌ڵهاتبوون ده‌سـتگیربکه‌نه‌وه.
نزیکه‌ی 500 که‌س که زۆربه‌یان ئه‌ندامانی تاڵیبان بوون له گرتووخانه‌یه‌کی هه‌رێمی قه‌نده‌هار به ڕێـگای تونێـلێـکی 300 مه‌تری هه‌ڵهاتن و تاڵیبان ده‌ڵێت ئه‌و تونێـله له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هه‌ڵـکه‌ندرابوو.
وه‌زیری دادی ئه‌فغانسـتانیش ده‌ڵێت وه‌ها دیاره ئه‌و زیندانیـیانه به هاوکاری پاسه‌وانانی نێو زیندانه‌که توانیویانه هه‌ڵبێن.
له لایه‌کی تره‌وه ناتۆ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ڕێبه‌رێکی باڵای ئه‌لقاعیده‌یان له ئه‌فغانستان کوشتووه.
هاوپه‌یمانان له ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند ئه‌بو حافز ئه‌لناجی که به ئه‌بو غه‌نیش ناسرابوو له هێرشه ئاسمانیـیه‌که‌ی 13 ی مانگی چوار له هه‌رێمی کونار کوژراوه. ناوبراو که‌سێک بووه له‌و یاخیبوانه‌ی که زۆر به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان.
ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌و پیاوه سعودییه به‌رپرسیار بووه له ڕێکخستنی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره و به‌کار هێنانی تۆڕێکی یاخیبوان بۆ هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش له هه‌رێمی کونار.
ڕاشگه‌ێندراوه که ناجی مه‌شق و ڕاهێنانی به شه‌ڕکه‌ره‌کان کردووه بۆ دروستکردنی بۆمب و هه‌روه‌ها به‌رپرس بووه له ڕێکخستنی دارایی ئه‌لقاعیده.
له هه‌مان هێرشی ئاسمانی‌دا چه‌ند یاخیبووی تریش کوژران له ناویاندا ڕێبه‌رێکی تری ئه‌لقاعیده، که ناتۆ ده‌ڵێت به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ناجیدا کاریکردووه بۆ ڕێکخستنی هێرشه‌کان دژ به هێزه‌کانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانان.
ناتۆ ده‌ڵێت کوژرانی ناجی پـێشوه‌چونێکی به‌رچاوه له هه‌وڵه‌کان بۆ له ناوبردنی ئه‌لقاعیده.