هێزه‌کانی ناتۆ ڕایانگه‌یاند 3 ئه‌ندامیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی که‌نار ڕێگا له باشوری ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و ڕێکخراوه هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌ییه ڕایگه‌یاند یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا و دوانه‌که‌ی تریش له ڕۆژی شه‌ممه‌دا کوژراوون.
ناتۆ هیچ زانیاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه و ڕاشینهگهیاندووه که ئه‌ندامه‌کان هاووڵاتی کوێ بوون.
له لایه‌کی تره‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی ڕایگه‌یاند چه‌ند چه‌کدارێک به‌رپسێکی مه‌ده‌نی پێشووی شارۆچکه‌ی مهرجای سه‌ر به هه‌رێمی هێڵماندیان کوشتووه. عبدول زاهیر دوێنی شه‌ممه له شاری له‌شکر گاه ی پایته‌ختی هه‌رێمه‌که کوژرا.