هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ته‌قه‌یان له به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ژماره‌یه‌ک له قوربانیانی خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی کردووه و 12 که‌سیان لێ کوشتوون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ڕۆژی شه‌ممه و له ڕێـوڕهسمێـکی بهخاکسـپاردندا له ناوچه‌ی دومای دیمه‌شقی پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 3 که‌س به ده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئاسایش له گوندی ئه‌زره‌ع له باشوری وڵاته‌که ته‌قه‌یان له به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کردووه له‌وانه‌ی له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینیدا کوژران.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن زیاتر له 75 که‌س له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینیدا کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به توندی حکومه‌تی سوریای سه‌رزه‌نشت کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی دڕندانه ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـاندانه‌کان ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریای تاوانبارکرد به‌وه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی یارمه‌تی ئێران ده‌دات له سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی.
سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ئه‌ویش ده‌نگی خۆی خسـته پاڵ سه‌رۆک ئۆباما و داوای‌کرد ده‌ستبه‌جێ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک له سوریا ڕابگیرێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سـانای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت ته‌نها 10 که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که له ڕۆژی هه‌ینیدا کوژراون و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ توندوتیژی کۆمه‌ڵی تاوانکاری چه‌کدار.