پـیاوانی خێڵه‌کی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن ده‌سـتیان به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و باره‌گاکانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحدا گرتووه، به‌ڵام حکومه‌تی یه‌مه‌نی نکوڵی له‌و هه‌واڵانه کردووه
په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به شێوه‌یه‌کی نا یاسایـیانه بڕیاری داوه کاتێـک خۆی وه‌ک وه‌زیری کاتی نه‌وت داناوه، هه‌ر بۆیه ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌نگی داوه بۆ دادگایی‌کردنی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ره‌و میر نشینه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌ڕوات هه‌تا به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به شه‌ڕی لیبیادا بکات
گومانباری تاوانه‌کانی شه‌ڕ ڕاتکۆ میلادچ له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا برابوو بۆ سه‌ردانی گۆڕی کچه‌که‌ی له‌م ده‌مه‌ی چاوه‌ڕوانی داواکاری پێداچوونه‌وه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و لاهای بۆ دادگایی‌کردنی به تۆمه‌تی جینۆساید نه گوێزرێته‌وه.
سوریا ده‌ڵێت ئاماده‌یه هاوکاری ته‌واو له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئاژانسی ناو‌کی جیهانیدا بکات. دیپلۆماتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوریا له هه‌وڵێکدایه تا خۆی له هه‌ڵوێستێکی توندی وڵاتانی ڕۆژئاوا بپارێزێت.
یه‌کێتی ئه‌فه‌ریکا ده‌ڵێت باکور و باشوری سودان ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کیان مۆرکرد بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی سنووری بێ چه‌ك و هه‌وڵێکی دیپلۆماتی هاوبه‌ش بۆ په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندیه‌کی سه‌قامگیر.
سیریلا‌نکا میواندارێتی سیمینارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی سێ ڕۆژی ده‌کات بۆ باسکردنی ئه‌وه‌ی که خۆی ده‌ڵێت ئه‌و وانه‌یه‌ی له شه‌ڕی 10 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ڕکه‌رانی به‌وره‌کانی تامیلدا فێربوو، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدایه ڕێکخراوێکی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ داوای بایکۆتکردنی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له وڵاتان ده‌کات.
فڕۆکه جهنگيـيهکانی پاکستان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی ملیتانه‌کان له هه‌رێمی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که له‌سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان. به لایه‌نی که‌م 17 ملیتانی گومانباریان کوشتووه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزای ناتۆی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی هێرشکردنی ئاسمانی بۆ سه‌ر خانووبه‌ره له کاتێکدا ملیشیاکان ده‌کرێنه ئامانچ مایه‌ی قبوڵکردن نییه ، له‌م ده‌مه‌ی له گۆشارکردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ بۆ ده‌ست پاراستنیان له کوشتنی مه‌ده‌نیـیه‌کان به‌رده‌وامه.
پـۆلیس له ناوچه‌یه‌کی دورده‌سـتی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی هیندسـتان ده‌ڵێت پاسێـک که له شـایـیه‌ک گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌ڕگه‌ڕاوه و کوتووه‌ته ناو زلکاوێـک و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 28 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ڕاپـۆرتێـکی به‌ده‌ست گه‌یشـتووه که ده‌ڵێت له‌وه‌تای ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی یه‌مه‌ن زیاتر له 50 خۆپـیشــاندهری دژه حکومه‌تیان له شـاری ته‌عز کوشـتووه
بزافکارانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن له ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێی هێزه‌کانی سوریا بۆ سه‌رکوت کردنی خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت به‌لایه‌نی که‌م 14 که‌سی مه‌ده‌نی کوژراون.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما، ژه‌نه‌ڕاڵ مارتین دێمزی بۆ گه‌وره‌ترین پۆستی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ستنیشان کرد.
وه‌زیرانی به‌رگری هندستان و پاکستان کۆبونه‌وه‌یه‌کی دوو ڕۆژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان له‌سه‌ر چیای سه‌هۆڵبه‌ندانی سیاچین، که به‌رزترین مه‌یدانی جه‌نگه له جیهاندا.
فه‌ڵه‌ستینیه‌کانی که‌رتی غه‌زه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌توانن به ئازادی بچنه نێو غه‌زه‌وه پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی میسڕ به‌ربه‌سته‌کانی له سه‌ر سنوری غه‌زه هه‌ڵگرت.
کاربه‌ده‌ستان له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێرشێکی ئاسمانی هێزه‌کانی ناتۆ 14 که‌سی مه‌ده‌نی کوشتووه و ته‌واوی قوربانییه‌کان ژن و منداڵ بوون.
سه‌رۆکی نایجیریا گوود له‌ک جانتۆن سوێندی یاسای خوارد بۆ یه‌که‌م خولی ته‌واوی سه‌رۆکایه‌تی.
چاودێران ده‌ڵێن هێزی ئاسایشی سوریا خۆپیشانده‌رانی دژبه حکومه‌تیان گوله باران کردووه و له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی که‌م 2 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ڕۆژئاوای به‌غدا سه‌ربازێکی عێراقی و کارمه‌ندێکی ئاگر کوژێنه‌وه کوژراون هاوکات 10 که‌سی تریش بریندار بوون.
زیاتر نیشـان بده