سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزای ناتۆی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی هێرشکردنی ئاسمانی بۆ سه‌ر خانووبه‌ره له کاتێکدا ملیشیاکان ده‌کرێنه ئامانچ مایه‌ی قبوڵکردن نییه ، له‌م ده‌مه‌ی له گۆشارکردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ بۆ ده‌ست پاراستنیان له کوشتنی مه‌ده‌نیـیه‌کان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێز کارزای له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند خه‌ڵکی ئه‌فغانستان چی دی ئه‌و هێرشانه قبوڵ ناکه‌ن و که‌وا هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا وه‌ك داگیرکه‌ر ته‌مه‌شا ده‌کرێن گه‌ر هاتوو بۆمبارانکردنه‌کان به‌رده‌وامبێت.
تێبینیـیه‌کانی دوا به دوای ڕۆژێك به‌سه‌ر دواترین ئاگاهیکردنهوهی ڕێبه‌ره‌که‌ی ئه‌فغانستان هات سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی مه‌ده‌نیـیه‌کان.
ناتۆ داوای لێبوردنی کردبوو سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی 9 که‌س که له میانه‌ی هێرشه ئاسمانیـیه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی هیلماند کۆژرابوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌و هێرشانه کرابوونه سه‌ر دوو ماڵ و 14 که‌سی تێدا کۆژرابوون.
وته‌بێژی کۆشکی سپی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا هاوخه‌می به‌ڕێز کارزاییه سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی مه‌ده‌نیـیه‌کان.