کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ڕۆژئاوای به‌غدا سه‌ربازێکی عێراقی و کارمه‌ندێکی ئاگر کوژێنه‌وه کوژراون هاوکات 10 که‌سی تریش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن یه‌که‌م ته‌قینه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌شه‌ممه له به‌رده‌م بازارێکی فرۆشتنی ئه‌لکهول له ئبوغره‌یب ڕوویدا. هێزه‌کانی ئاسایش و کارمه‌ندانی ئاگر کوژێنه‌وه چوونه شوێنی ڕووداوه‌که و هه‌ر پاش گه‌یشتنیان ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م ڕوویدا.
سه‌ربازانی عێراقی و کارمه‌ندانی ئاگر کوژێنه‌وه‌ش له نێو برینداره‌کاندان.
شایانی باسه یاخیبوان له عێراق زۆر جار ته‌قینه‌وه‌ی بچوک ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا هێزه‌کانی ئاسایش بگه‌نه شوێنی ڕووداوه‌که پاشان ته‌قینه‌وه‌ی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.