کاربه‌ده‌ستان له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێرشێکی ئاسمانی هێزه‌کانی ناتۆ 14 که‌سی مه‌ده‌نی کوشتووه و ته‌واوی قوربانییه‌کان ژن و منداڵ بوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن 6 که‌سیش به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شارۆچکه‌ی نه‌وزادی هه‌رێمی هێلماند بریندار بوون.
ئۆفیسی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێرشه کراوه‌ته سه‌ر دوو ماڵی مه‌ده‌نی و بووه به هۆی کوژرانی دوو ژن و 12 منداڵ 5 کچ و 7 کوڕ.
وته‌بێژێکی هێزه‌کانی ناتۆ گوتی ئه‌و ئاگاداری ڕاپۆرته‌کانه له سه‌ر زیانی مه‌ده‌نییه‌کان. گوتیشی تیمێکی هاوبه‌شی هه‌ڵسه‌نگاندن ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که کراوه و هاوپه‌یمانان پاشان زانیاری زایاتر له‌و باره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌ێنن.
کوژارانی مه‌ده‌نیان له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌کانه‌وه به هه‌ڵه، بووه به هۆکاری سه‌ره‌کی ئاڵۆزی نێوان سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی و کاربه‌ده‌ستانی ڕۆژئاوا، له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵه‌کان بۆ به ده‌ست هێنانی پشتیوانی خه‌ڵکانی ئاسایی ئه‌فغانی سه‌خت تر ده‌کات.
له ڕۆژی شه‌ممه‌شدا سه‌رکرده‌ی پۆلیسی باکوری ئه‌فغانستان له هێرشێکی خۆکوژی‌دا کوژرا.
هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هێرشی کرده سه‌ر ئۆفیسێکی حکومه‌ت له باکوری ئه‌فغانستان و به‌لایه‌نی که‌م 7 کاربه‌ده‌ستی هه‌رێمه‌که و سه‌ربازانی هێزه‌کانی ناتۆی کوشت .
وته‌بێژێکی هه‌رێمی ته‌خار، فه‌یاز محه‌مه‌د ته‌وحیدی ڕایگه‌یاند که هێرشبه‌ره‌که به به‌رگی پۆلیسه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له شاری تالوقانی سه‌ر به پارێزگای ته‌خار خۆی ته‌قانده‌وه.
ته‌وحیدی ڕایگه‌یاند، ژه‌نه‌ڕاڵ داود داود سه‌رکرده‌ی پۆلیسی باکوری ئه‌فغانستان و جێگری وه‌زیری ناوخۆی پێشووش له نێو کوژراوه‌کاندابوون. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێمه‌که شا جه‌هان نوری له‌گه‌ڵ 3 سه‌ربازی ئه‌ڵمانی سه‌ر به هێزه‌کانی ناتۆش کوژران.
تاڵیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.