ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادان له سه‌نعای پایته‌ختدا به لای که‌م 37 که‌س کوژران.
شه‌ڕ و پـێـکدادان له چه‌ندین شوێندا هه‌ڵگیرسـا له پاش شـکسـتهێنانی ئاگربڕی لاوازی هه‌ینی ڕابردوو.
سه‌رله‌به‌یانی سێشه‌ممه‌ی دوێنێ شه‌ڕ له ناو پایته‌ختدا ههڵگیرسـایهوه و تیایدا چه‌ند یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی هه‌ڵگڕاوه له حکومه‌ت و لایه‌نگری شێخ سـادق ئه‌لئه‌حمه‌ر هێرشیان کردبووه سه‌ر ژماره‌یه‌ک له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت.
پـیاوانی خێڵه‌کی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن ده‌سـتیان به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و باره‌گاکانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحدا گرتووه، به‌ڵام حکومه‌تی یه‌مه‌نی نکوڵی له‌و هه‌واڵانه کردووه.
هاوکات له دوو شـاری باشوریش شه‌ڕ و پـێـکدادان درێژه ده‌کێشن و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له بۆسه‌یه‌کدا له ده‌ره‌وه‌ی شـاری زنجبار میلیتانه‌کان به لای که‌م 5 سه‌ربازیان کوشت.
پـێشـووتر له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوودا ئه‌و شـاره له لایه‌ن جه‌نگاوه‌ره ئیسلامیـیه‌کانه‌وه داگیرکرابوو. له لایه‌کی دیکه له شـاری ته‌عزی باشوری وڵات هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت خۆپـیشـانده‌رانیان گولـله‌باران کرد و له ئاکامدا 4 که‌س کوژران.
شایه‌نی باسه به درێژایی سێ ڕۆژی ڕابردوو له ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی شـاری ته‌عز 25 که‌س کوژراون.