Accessibility links

له‌ ئاکامی وه‌ڕگه‌ڕانی پاسێـک له‌ هیندسـتان 28 که‌س ده‌کوژرێن


له‌ ئاکامی وه‌ڕگه‌ڕانی پاسێـک له‌ هیندسـتان 28 که‌س ده‌کوژرێن
له‌ ئاکامی وه‌ڕگه‌ڕانی پاسێـک له‌ هیندسـتان 28 که‌س ده‌کوژرێن

پـۆلیس له‌ ناوچه‌یه‌کی دورده‌سـتی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی هیندسـتان ده‌ڵێت پاسێـک که‌ له‌ شـایـیه‌ک گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌ڕگه‌ڕاوه‌ و کوتووه‌ته‌ ناو زلکاوێـک و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 28 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌ که‌ یه‌کێـکیان زاواکه‌ بووه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕووداوه‌که‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ نزیک گوندی هاجۆ له‌ سـتانی ئاسـسام بووه‌ کاتێـک پاسه‌که‌ له‌سه‌ر پـردێـکی ته‌خته‌ خزاوه‌.

گوندنشینانی ناوچه‌که‌ 10 که‌سیان ڕزگارکردووه‌ و به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌یان بردوون. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن نزیکه‌ی 40 که‌س له‌ ناو پاسه‌که‌دا بوون و زۆربه‌یان له‌ که‌سوکاری زاوا بوون.

ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO ده‌ڵێت هیندسـتان له‌ ئاکامی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ سـاڵانه‌ زۆرترین ژماره‌ی قوربانی له‌ جیهاندا هه‌یه‌.

زۆربه‌ی ڕووداوه‌کانیش وه‌ک ده‌ڵێن له‌ ئاکامی خراپـی ڕێـگاوبانه‌کانه‌ و هه‌روه‌ها خێرایی.

XS
SM
MD
LG