فڕۆکه جهنگيـيهکانی پاکستان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی ملیتانه‌کان له هه‌رێمی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که له‌سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان. به لایه‌نی که‌م 17 ملیتانی گومانباریان کوشتووه.
کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌ت جاڤید خان گوتی ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ناوچه‌ی خێڵه‌کی ئۆراکزای بوو، که به بنکه‌ی سه‌ره‌کی ملیتانه‌کان داده‌نرێت. خان گوتی به‌لایه‌نی که‌م 6 ملیتانی تر برینداربوون.
پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه له لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆوه زۆر سه‌خته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ی گشتی ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ بۆیان نییه بچنه هه‌رێمه‌که‌وه.
ئه‌م هێرشه ئاسمانیـیه‌ی پاکستان دوایـین هه‌وڵی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ بنبڕکردنی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له هه‌رێمه خێڵه‌کیـیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا.