بزافکارانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن له ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێی هێزه‌کانی سوریا بۆ سه‌رکوت کردنی خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت به‌لایه‌نی که‌م 14 که‌سی مه‌ده‌نی کوژراون.
ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ناوه‌ڕاستی سوریا ده‌ستی پێ‌کرد و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوو. بزافکاران ده‌ڵێن سه‌ربازانی حکومه‌تی سوریا به پشتیوانی تانک له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا 3 که‌سیان له شارۆچکه‌ی ته‌بلیسه کوشت. هه‌روه‌ها له شاری حوموس ته‌رمی2 هاووڵاتی دۆزرانه‌وه که باوه‌ڕده‌کرێت له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کوژرابن.
به پێی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 9 که‌س له شاره‌کانی ته‌بلیسه، ڕاستان و هه‌روه‌ها شاره‌کانی تری ناوه‌ڕاستی سوریا کوژراون.