سه‌رۆکی نایجیریا گوود له‌ک جانتۆن سوێندی یاسای خوارد بۆ یه‌که‌م خولی ته‌واوی سه‌رۆکایه‌تی.
ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی به‌ڕێز جانتۆن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ئه‌بوجای پایته‌خت له به‌رده‌م هه‌زاران که‌سایه‌تی ناودار و چه‌ندین سه‌رۆکی وڵاتانی ئافریا به‌ڕێوه چوو.
ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و سه‌رۆکه ڕێکخستنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یه‌تی که به‌هۆی توندوتیژیه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بوون. له ئه‌نجامی ئه‌و ئاژاوانه به‌ڵایه‌نی که‌م 800 که‌س کوژران.
به‌ڕێز جانتۆن له مانگی 4ی ڕابوردوو له ده‌نگدانێکدا که ئۆپۆزسیۆن گوتیان فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تێدابووه بۆ سه‌رۆکی وڵاته‌که هه‌ڵبژێردرا.
ناوبراو له مانگی 5 ی ساڵی ڕابوردوودا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست دوا به‌دوای مردنی سه‌رۆک ئومارۆ یارئادوا که پاش سێ ساڵی سه‌رۆکایه‌تی کۆچی دوایی کرد. هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز جانتۆن له‌لایه‌ن موسوڵمانه‌کانی باکوره‌وه دژایه‌تی ده‌کرا، له کاتێکدا ده‌یانگوت پێویسته موسوڵمانێکی تر جێگای به‌ڕێز یارادوای بگرتبایه‌ته‌وه.