ئاژانسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ڕاپـۆرتێـکی به‌ده‌ست گه‌یشـتووه که ده‌ڵێت له‌وه‌تای ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی یه‌مه‌ن زیاتر له 50 خۆپـیشــاندهری دژه حکومه‌تیان له شـاری ته‌عز کوشـتووه.
سه‌رۆکی ئاژانسه‌که ناڤی پـڵهی ڕۆژی سێشه‌ممه به توندی حکومه‌تی یه‌مه‌نی مه‌حکوم کرد له‌سه‌ر به‌کارهێنانی هێز له دژی خۆپـیشـانده‌ران و گوتی ئه‌و کرده‌وانه شایانی سه‌رزه‌نشتکردنه و داوای لێـکرد ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤی خه‌ڵـکی خۆی بگرێت.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئاسایشی مه‌حکوم کرد له‌سه‌ر هه‌ڵکوتانه سه‌ر نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له ته‌عز و تێـکدانی بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستـی کاتی له نزیـک کهمپێـکی خۆپـیشـانده‌ران. خانم پـڵهی گوتی پـێویسته هه‌رگیز کارمه‌ندان و ده‌زگاکانی ته‌ندروسـتی له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه نه‌کرێنه ئامانج.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشـتۆن گوتی ئه‌و سه‌رسام بووه به به‌کارهێنانی هێز و گولـله‌ی ڕاستی له دژی خۆپـیشـانده‌رانی ئاشـتیخواز، و به شـێوه‌یه‌کی توندئامێز ئه‌وه‌ی مه‌حکوم کرد.
هاوکات شه‌ڕ و پـێـکدادان له شـاری ته‌عز به‌رده‌وامه و ڕۆژی سێشه‌ممه له سه‌نعا ده‌سـتیپـێـکرده‌وه وه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌که به شـکاندنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی سه‌رۆک خێڵه‌کان و هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح پـێـی گه‌یشـتبوون.