سیریلا‌نکا میواندارێتی سیمینارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی سێ ڕۆژی ده‌کات بۆ باسکردنی ئه‌وه‌ی که خۆی ده‌ڵێت ئه‌و وانه‌یه‌ی له شه‌ڕی 10 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ڕکه‌رانی به‌وره‌کانی تامیلدا فێربوو، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدایه ڕێکخراوێکی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ داوای بایکۆتکردنی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له وڵاتان ده‌کات.
له‌شکری سیریلا‌نکا ده‌ڵێت زانیاری له‌سه‌ر نه‌هێشتنی یاخیبووان و هه‌وڵه سیاسییه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی 2009 ده‌ده‌ن به ئاماده‌بووان. هه‌روه‌ها به‌رنامه دانراوه بۆ تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزم و پیشوه‌چوونی وڵات.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له نیویۆرک داوای له وڵاتان کردووه به‌شداری له‌و سیمیناره‌دا نه‌که‌ن، و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت سیریلا‌نکا هه‌وڵ ده‌دات ڕه‌وایی بدات به کوشتنی مه‌ده‌نیان.
کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سیریلا‌نکای تاوانبارکرد به تاوانی دژ به مه‌ده‌نیانی تامیل له دوا ڕۆژه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆدا.