به هۆی شه‌ڕو پێکدادان له باشوری یه‌مه‌ن ده‌یان که‌س کوژراون، له کاتێک هیچ ئاماژه‌ی ئه‌وه نیـیه ئه‌و توندوتیژی و هه‌رایه‌ی چه‌ند مانگێـکه له‌و وڵاته سازبووه به کۆتایی بێت
میسر ڕایگه‌یاند که‌وا ئیخوان ئه‌لموسلیمین بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی یاسایییه، به‌وه‌ش کۆتایی به ده‌یان سـاڵ له قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دێت
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما له کۆشکی سپی چاوی به وه‌لی عه‌هدی به‌حره‌ین ده‌که‌وێت
رۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت هێزه‌کانی ناتۆ به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان به‌ره‌و ڕێگای ڕاست ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی "گورزێکی کاریگه‌ر" له تاڵیبان بده‌ن
سوریا به‌ڵێنی داوه کاردانه‌وه‌یه‌کی توند و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی بـبێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت ناوی ده‌بات کوشـتنی به کۆمه‌ڵی 120 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش له شـارۆچکه‌ی جسـر ئه‌لشوغور
سه‌رۆکی پـورتوگال ئانیبال کاڤاکۆ سیلڤا داوای له ڕێبه‌ری پارتی سۆشیال دیموکرات پـێدرۆ پاسۆس کۆێلهۆ کردووه ده‌سـتبه‌جێ کاربکات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که
ژماره‌یه‌ک پـزیشـک و په‌رسـتیار له به‌حره‌ین ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری خۆپـیشـانده‌ره برینداره‌کانیان کردووه له میانه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی دژه حکومه‌ت، دادگاییدهکرێن
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی خۆی خسـته پاڵ ده‌نگی ئیسرائیل که ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خه‌ڵـکی هانداوه بۆ گردبوونه‌وه له‌سه‌ر سـنووره‌کانی نێوان سوریا و ئیسرائیل
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه له هێرشێـکدا له ناوچه‌یه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که 80 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیس کوژراون
جێـکری سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت چه‌ند ڕۆژێـکی دیکه سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که پاش ئه‌وه‌ی له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه نه‌شـته‌رگه‌ری بۆ برینه‌که‌ی کرا
کاربه‌ده‌سـتانی ده‌زگای زانیاری پاکسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی سێ بۆردومانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له ناوچه‌ی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به لای که‌م 18 چه‌کدار کوژراون
سه‌رهه‌ڵـداوان ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان ئه‌وان کۆنتڕۆڵی شـارۆچکه‌ی یهفرهنیان کردووه که نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای ته‌رابلوسه‌وه دوره
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له شـاری تکریت ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 13 که‌س کوژراون و 15 که‌سی دیکه برینداربوون
چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن کۆی ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی سه‌رکوتکردنێـکی حکومه‌ت بۆ خۆپـیشـانده‌ران له شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور له باکوری وڵاته‌که گه‌یشـتۆته 25 که‌س
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون له لێـدانی نیشـانهکانیان له ته‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری، له‌وانه بۆردومانکردنی سه‌ربازگه‌یه‌ک له ته‌رابلوس و خاڵێـکی پشـکنین له نزیک برێگه
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌نگدان له پـورتوگال ده‌سـتیپـێـکردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێـکی نوێ تاوه‌کو به‌رنامه‌کان جێبه‌جێ بکات بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که له قه‌رزی 110 ملیار دۆلار
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی هانی خهڵـکیـیان داوه بۆ ئه‌م خۆپـیشـاندانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه تاوه‌کو سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه لابده‌ن
ناتۆ ڕۆژی شه‌ممه په‌ره‌ی به بۆردومانکردنه‌کانی خۆی له لیبیا دا و بۆ یه‌که‌م جاره هه‌لیکۆپـته‌ر ده‌نێرێت بۆ هێرشبردنه سه‌ر شوێنه‌کانی لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له به‌رزایییه‌کی نزمه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌ڕ و پێکدادان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن سه‌ر له نوێ هه‌ڵگیرسایه‌وه و هێزه‌کانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح تۆپبارانی ماڵی ڕابه‌رانی دژ به حکومه‌تی یه‌مه‌نی ده‌که‌ن
له هێرشێکی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان ئه‌وه‌ی گومانی لێده‌کرێت ئه‌مه‌ریکایی بووبێت، یه‌کێک له ڕابه‌رانی هه‌ره داواکراوی تێرۆریست له پاکستان کوژراوه
زیاتر نیشـان بده