وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی خۆی خسـته پاڵ ده‌نگی ئیسرائیل که ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خه‌ڵـکی هانداوه بۆ گردبوونه‌وه له‌سه‌ر سـنووره‌کانی نێوان سوریا و ئیسرائیل ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک که‌س.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن 23 که‌س کوژراون و زیاتر له 325 که‌سی دیکه برینداربوون کاتێـک هێزه‌کانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان له لایه‌نگرانی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کرد ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی به‌زاندنی سنووریان ده‌دا. له‌شـکری ئیسرائیلیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و ژماره‌ی کوژراونه‌ی سوریا باسی ده‌کات ڕاست نیـیه و ئه‌وه‌ی ژمێردراوه 10 که‌س بوون و هیچیان به گولـله‌ی ئیسرائیلی نه‌کوژراون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مارک تونه‌ر ئه‌ویش وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل گوتی سوریا ده‌یه‌وێت به‌وه سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوخۆی وڵاته‌که‌ی لابدات. گوتیشی ئیسرائیل وه‌کو هه‌موو وڵاتێـکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خۆی بکات.
هه‌تاکو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به ده‌یان سه‌ربازی ئیسرائیل و خۆپـیشـانده‌ر له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری سـنوور به‌رامبه‌ر یه‌ک وه‌سـتابوون، به‌ڵام به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ ڕه‌وشه‌که ئارام بووه‌ته‌وه.