جێـکری سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت چه‌ند ڕۆژێـکی دیکه سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که پاش ئه‌وه‌ی له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه نه‌شـته‌رگه‌ری بۆ برینه‌که‌ی کرا.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌مه‌ن له زاری عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی جێـگری سه‌رۆک ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاویان کرده‌وه که‌وا باری ته‌ندروستی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح به‌ره‌و باشی ده‌چێت. جێـگری سه‌رۆک وه‌ک ڕێبه‌ری وڵاته‌که کارده‌کات له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆک له وڵاته‌که‌دا نیـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی هه‌ینی له ئاکامی هێرشێـکی ڕۆکێـتی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعا به‌ڕێز سـاڵح برینداربوو. به‌رپرسـانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح بۆ وڵاته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌لێ شـیـکهرهوانی سیاسی ده‌ڵێن ڕوون نیـیه ئایا سعودیه که ئێستا میواندارێتی ده‌کات ڕێـگه‌ی پـێده‌دات بگه‌ڕێته‌وه یان نا.
هاوکات پـیاوانی خێڵه‌کی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن سیرهگرانی حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌خت به لای که‌م 3 لایه‌نگری سه‌رۆک خێڵ شێخ سـادق ئهلئهحمهریان کوشـتووه.
ئه‌م کوشـتنانهی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێن که جێـگری سه‌رۆک فه‌رمانی دا هێزه‌کانی حکومه‌ت ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکه‌ن که ئۆپـۆزسیۆن ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون. هه‌روه‌ها شێـخ ئهلحمهریش چه‌کداره‌کانی خۆی له باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت کشـانده‌وه و داوای کۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌که‌ی کرد.
شایانی باسه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی له شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی ناو سه‌نعادا کوژران.